بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش کرا

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت، کە لە ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

سەرلێدانەکە لەلایەن پارێزەران رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچەوە ئەنجام درا.

پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش سەرلێدانیان ئەنجامدا.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بە هیچ جۆرێک هیچ زانیارییەک لەبارەی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

هـ . ب