لە ئەدەنە بانگەوازکرا بۆ کۆتایی هێنان بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر لە چالاکییەکەدا گوتی: "مافی کەس نییە دەست بگرێت بەسەر ئیرادەی دیموکراتیکی گەلاندا". بانگەواز لە دەسەڵاتی فاشیست کرا ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن.

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکە، لە گۆڕەپانی قەرەباڵغی بەشۆجاکی ئەدەنە کۆبوونەوە و بانگەوازیان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە.

جەماوەر لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران، پانکارتی "شارەوانی گەلە، ڕێگە بە دەستبەسەراگرتن نادەین" و لافیتەی "قەیوم کودەتایە" هەڵگیرا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "هەموو شوێنێک جولەمێرگ، هەموو شوێنێک بەرخۆدان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "دژی فاشیزم یەکبگرن" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند دەستبەسەراگرتنی شارەوانی واتە حیساب نەکردن بۆ مافی دەنگدان و لەناوچوونی دیموکراسی، دانانی قەیوم حیساب نەکردنە بۆ ئیرادەی گەل، گوتی: "ئەمە کودەتایە دژی ئیرادەی گەل و سودی نییە بۆ دیموکراسی تورکیا. ئەم هەڵوێستە هەڵەیە قبووڵ ناکەین کە ئیرادەی گەل و یاسا و دادپەروەری پێشێل دەکات. لەم چوارچێوەیەدا بانگەواز لە هێزە سیاسییەکان دەکەین دەست لە دانانی قەیوم هەڵبگرن و ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن".

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.