لە لەندەن دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدرا
لە لەندەن بە درووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" چالاکی ئەنجامدرا.
لە لەندەن بە درووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" چالاکی ئەنجامدرا.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەسەر بانگەوازی هاوبەشی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و (NADEK) و (UPOTUDAK) لەبەردەم کتێبخانەی وودگرین چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا بەدرووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" گوترا: "لە زیندانەکان ئەشکەنجە و هەوڵی کوشتن و دەستدرێژی ڕەگەزی و هەڕەشە بەردەوامە. گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٣ ساڵە بێ وەستان بەردەوامە".
لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر زیندانیانی نەخۆش و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە داخوازی زیندانیان.
لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە زمانی ئینگلیزی و تورکی هەڵگیران، بڵاوکراوە دابەشکران و سیاسەتی قڕکەری دەسەڵاتی فاشیست لە زیندان ڕیسوا کرا.
هەروەها داوای دەمودەست ئازادکردنی ئەجەوید پیرئۆغلو کرا کە ٣ ساڵە بە داوای ڕادەستکردنی بە دەوڵەتی تورک لە زیندانی سڕبیا ڕاگیراوە.