بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.

بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختی ئیمراڵیدایە و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پاڕێزەران سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە زیندانی ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.