بنه‌ماڵه‌كان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش به‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی كرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و بریكاره‌كه‌ی مه‌زڵوم دینچ له‌گه‌ڵ عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆڵات یه‌ڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدرم و مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش كه‌ له‌ زیندانی ئیمراڵین به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

سه‌رلێدانه‌كه‌ بۆ لای داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ بورسا ئه‌نجامدرا و له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتییشه‌وه‌ داواكه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی به‌رزكرایه‌وه‌.

پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن هه‌فتانه‌ دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌ست نییه‌.

هـ . ب