بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیداری سه‌رله‌نوێ داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵوم دینچ بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆڵات یه‌ڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدرم، مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش به‌مه‌به‌ستی دیدار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسایان كرد.

سه‌ره‌تا سه‌ردانه‌كه‌ بۆ لای داواكاری گشتیی كۆماری بورسا ئه‌نجامدرا. له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتیی بورساوه‌ داواكاری پێشكه‌ش به‌ ده‌زگای جێبه‌جێكردنی سزای ئاسایشی باڵای جۆری ئێفی ئیمراڵی كرا.

پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌فتانه‌ دوو جار سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ ده‌كه‌ن. به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌و داواكارییانه‌ بۆ دیدار بێ وه‌ڵام ده‌هێڵدرێنه‌وه‌.

جارجار دوای چه‌ند مانگ راده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ وه‌كیله‌كانیان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و پاساوێكی بێبنه‌ما و به‌تاڵ ده‌خرێته‌ڕوو.

هـ . ب