بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هەربەهمان داواکارییەوە عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
ژ.ن