بنەماڵەی چوار لەسێدارەدراوی کورد سکاڵا لەسەر ئێران تۆمار دەکەن
بنەماڵەی چوار زیندانی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد، لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئێران سکاڵایی یاساییان تۆمارکرد.
بنەماڵەی چوار زیندانی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد، لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئێران سکاڵایی یاساییان تۆمارکرد.
بەشێک لە بنەماڵەی لە زیندانیانی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد لە دژی سیاسەتی لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران بە بەرزکردنەوەی سکاڵای یاسایی داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو سزایەوە گوشار بخاتە سەر تاران.
جوانا تەیمسی هاوژینی زیندانیکراوى لەسێدارەدراو 'موحسین مەزلووم' سەبارەت بە تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێکی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک بنەماڵەی لەسێدارەدراوان (موحسین مەزلووم، وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی و محەممەد فەرامەرزی) لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئێران سکاڵایی یاساییمان تۆمار کردووە."
جوانا تەیمسی ئاماژەشی بەوەدا؛ سکاڵای بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی کورد لە دژی ئێران بۆ ناچارکردنییەتی بە ئاشکراکردنی گۆری لەسێدارەدراوەکان.
جوانا تەیمسی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمەی بنەماڵەی ئازادیخوازان، بە هەموو ئەو میکانیزمە یاساییە نێونەتەوەی و نیشتمانیانەی کە هەن، ئەگەر سەختیش بن، لە داواکارییەکەمان بەردەوام دەبین.
لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، ئێمە دەمانەوێت وەک دەنگی دادپەروەری لە ئێران بەردەوام بین و داوا لە هەموو ئازادیخوازان، چالاکوانانی سیاسیی و مافی مرۆڤ دەکەین لەم ڕێگەیەدا هاوهەڵوێستمان ببن.
جێگاى ئاماژەیە، لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ هەر چوار زیندانییە سیاسییەکە، کە کوردن لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دران.