بنەماڵەی شەنیاشار: بۆ پشتگیری ئێمە بێنە بەردەم دادگە
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار داوایان لە ڕای گشتی کرد ، بۆ پشتگیری کردن لە تێکۆشانی ئەوان داوایان لە هەرکەسێک کرد کە بێنە بەردەم دادگە.
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار داوایان لە ڕای گشتی کرد ، بۆ پشتگیری کردن لە تێکۆشانی ئەوان داوایان لە هەرکەسێک کرد کە بێنە بەردەم دادگە.
دایە ئەمینە و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار، کە ماوەی ٣٢ ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکگری دەکەن و داوای 'دادپەروەری' دەکەن، داوایان لە هەر کەسێک کرد کە بۆ پشتگیری ئەوان دەنگ بەرزبکەنەوە.
ئەمینە شەنیاشارکە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لە ئەنجامی هێرشی پارێزوانانی و خزمەکانی پەرلمانتاری ڕەحای ئاکەپە ئینراهیم یەڵدز کوژران لە ڕۆژی ٩ی ئادار لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکگرییان گرتووە و داوای دادپەروەری دەکەن. ماوەی ٣٢ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن.
دایک و کوڕ، وەک هەر ڕۆژ، ئەمڕۆ لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی لە بەردەم دادگەی ڕەحا بەردەوامییان دا بە چالاکی.
فەرید شەنیاشار، لە بەردەم دادگە قسەیکرد و وتی: " ئێمە بریندارن. ئێمە داوا لە ڕای گشتی دەکەین کە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئێمە بکەن. ئێمە ڕۆژانە لە نیوان کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٧:٠٠ لە بەردەم دادگەی ڕەحا چاوەڕوانی سەردانی ئێوە دەکەین. ئێمە داواکارین کە دەنگی پشتگیری خۆتان بەرزبکەنەوە. ئێمە باوەڕمان بە دادپەروەری لەدەست نەداوە. بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک دادپەروەری بڵاو بێتەوە."
ک-ش