بنەماڵەی زیندانیان لە ئێشکگریدان: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و ئێلح و مێردین و ئەزمیر بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی ئامەد چەندین کەس و لایەن سەردانی خزمی زیندانیان کرد، لە سەردانەکان دووپاتکرایەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. چالاکوانان بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەی ئێلح کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، گوڵستان سۆنوک و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەردانی چالاکییەکەیان کرد و پشتگیریان بۆ چالاکییەکە دووپاتکردەوە، بەردەوام درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەی مێردین باس لە ڕۆژەڤە گرنگەکان کرا و چالاکوانان درێژەیان دا بە پەروەردەی کوردی لە ماوەیەکە دەستی پێ کردووە.
لە چالاکییەکەی ئەزمیر، زۆرێک لە خزمانی زیندانیان بەشداری چالاکی ئێشکگری لە ڕێکخستنی دەم پارتی بوجا و کاراشیاکا بوون، بەردەوام درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.