بەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ٢٤ کەس دەستگیرکران
بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە دژی کورد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدرا و لانیکەم ٢٤ کەس دەستگیرکران.
بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە دژی کورد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدرا و لانیکەم ٢٤ کەس دەستگیرکران.
بە پاساوی لێپرسینەوەیەک کە داواکاری گشتیی کۆماری مێرسین دەستیپێکردووە سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە مێرسین، ئەنقەرە، ئەنتالیا، ئەدەنە و ئیزمیر پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ.
داواکاری گستیی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ناردنی پارە لە رێگەی توای-دەر بۆ زیندانیانی وەک تاوان ناوبردووە.
لە لێپرسینەوەکەدا لەبارەی ٢٨ کەسەوە بڕیاری دەستگیرکردن دراوە و تا ئێستا ٢٤ کەس دەستگیرکراون.
لە کاتی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەرگاکان شکێندران و کەلوپەلی ناوماڵەکانیش تاڵان کران.
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە ئیزمیر دەلال ئاکیوز، هاوسەرۆکی هەدەپەی یەنیشەهیر ئیبراهیم کایلان، سەرۆکی پێشووی هەدەپەی یەنیشەهیر ئەمراهـ دەنیز، بەڕێوەبەری هەدەپە دەڤریم ئایدن، بەڕێوەبەرانی دەبەپە قەدری ئەزەل، جەنگیز دەرە، بەڕێوەبەرانی توئای دەر چوکوروڤا ئەسمەر ئۆغوز، سەلیم ئەکیجی، ئازاد تاش کە بە رێژەی لەسەدا ٨٥ کەمئەندامە، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی مێرسین سورەیا جەیلان، ئۆزکان یاڵچن و بەشیر ئاجار، یوسوف کورکوت، نەبی کورکوت، رەمەزان چاتوک، رەمەزان ئاسڵان، فەرهاد دەمیر، ئیبراهیم دوراک، ئەنگین ئایدەمیر، ئەرهان بەیهان، هەمزە ئارپاچم محەمەد کاپان و ئۆزکان یاڵچن ناوی بەشێک لەو ٢٤ کەسە دەستگیرکراوەیە.
هـ . ب