بەرهەم ساڵح: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەیەکی ئاشکران و ڕەتی دەکەینەوە
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان "هەڕەشەیەکی ئاشکران بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان" و ڕایگەیاند، "قبوڵی ناکەین".
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان "هەڕەشەیەکی ئاشکران بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان" و ڕایگەیاند، "قبوڵی ناکەین".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لێدوانێکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان دا.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: "ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەین". ئەوەشی وت، "ئەم هێرشە بە شێوەیەکی بەرچاو هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەییمان دەکات. ئەو هێرشانە سەرباری ناڕەزایەتی و دژایەتییەکانی ئێمە ئەنجام دەدرێن. ئێمە پێشتریش داوای وەستاندنی ئەو هێرشانەمان کردبوو".
ساڵح داوای دیالۆگی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتی: "ئێمە بە شێوازی دیموکراسییانە و دیالۆگ لەگەڵ چارەسەری کێشەکانداین. ئێمە چەندین جار لەو پێناوەدا بانگەوازمان بڵاوکردووەتەوە. ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین. ئێمە چاوەڕێ دەکەین، کە ڕێز لەمافە سەروەرییەکانمان بگیرێت".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتی: "سیاسەتی دەرەوەمان و بڕیارەکانی دەوڵەتی عێراق، بە دڵنیاییەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەتدەکەنەوە. ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەین".
ژ.ت