سەدر ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیشان دا

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوام بێت، بێ وەڵام و بێدەنگ نابن.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە تویتەر  لێدوانێکی دا.

سەدر وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافی سەروەری عێراقە و ئیدانەی دەکات.

سەدر وتیشی: ئەگەر هێرشەکە بەردەوام بێت بێدەنگ نابن و داوای لە دەوڵەتی تورک کرد، کە کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات.

سەدر ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەن لە ڕێگەی شێوازی دیموکراسی و دیالۆگەوە بەشداری لەچارەسەرکردنی کێشەکان دا بکەن.

ژ.ت