بەرخۆدانی زیندانیان لە ڕۆژی ١٣٤هەمین دا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا لە ڕۆژی ١٣٤هەمین دا بەردەوامە. هەر بۆ هەمان ئامانج خەڵکی مەخمور ١٤٤ رۆژ و لە لاڤیریۆش ٩٧ ڕۆژ چالاکیی مانگرتنیان تێپەڕاند.

گرتوانی سیاسی پەکەکە و پاژک، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ٢١ ساڵە لە گرتوخانەی ئەمنیی ئاست بەرزیی جۆری ئێف لە ئیمراڵی دایە و بۆ شەرمەزارکردنی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، کە لە زیادبووندایە، چالاکیی مانگرتنیان دەستپێکرد.

چالاکی زیندانیان بە بڕیار و پێداگرییەوە لە ڕۆژی ١٣٤هەمین و لەلایەن گروپی ٢٦هەمینەوە بەردەوامە.

مەخمور

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، لە دژی گۆشەگیرکردن لە ئیمڕاڵی، بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠دا، چالاکیی مانگرتن دەستیپێکرد. چالاکییەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور لە ڕۆژی ١١٤هەمین دا بەردەوامە.

یۆنان

ئەو هاووڵاتییانی کە لە کەمپی لاڤرێۆی یۆنان دەمێننەوە، لە پێناو نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیریکردنی لە چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکان دا، دەستیان بە مانگرتن کردووە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان دەستیپێکردووە و ٩٧ ڕۆژی تێپەڕاندووە.

ژ.ت