بە دیمەن

بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز لە یەریڤان یادکرانەوە

بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بە کۆبوونەوەیەک یادکرانەوە.

 لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز بە کۆبوونەوەیەک یادکرانەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی، چالاکییەکە لە ماڵی گەل دەستی پێ کرد. پەرلەمانتار کنیاس حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ کالاشیان لەسەر واتای بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز کە ساڵی ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا، قسەیان کرد.

لە وتەکان ئاماژە بەوە کرا ئەمڕۆ بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکرێت، مانەوەی جڤاک و گەلی کورد لەمڕۆدا لەسایەی بەرخۆدانی ئەو قارەمانانەیە، گوترا: "ئەمڕۆ بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز هەزاران گەریلا لە چیا ئازادەکان بەرامبەر داگیرکاری شەڕ و بەرخۆدان دەکەن".

هەروەها بانگەواز لە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی کرا دەست لە خیانەت و دوژمنایەتی کورد هەڵبگرێت و هاوکاری دوژمن نەکەن، ئەگەر ئەمڕۆ بیانەوێت تەڤگەری ئازادی لەناوببەن، سبەی نۆرەی ئەوانیش دێت، گوترا: "ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەناوبردنی گەلی کوردە. شەرمە بۆ حکومەتی باشوور کە دەوڵەتی تورک نیوەی باشووری داگیر کردووە، گوندەکان چۆڵ دەکات و ئەوانیش بێدەنگن. بنەماڵەی بارزانی لەپێناو دەسەڵاتەکەیان بە هەموو هێزیانەوە پشتگیری لە دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکەن".

هەروەها لە کۆتاییدا گوترا: "ئێمە بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر هەموو داگیرکاری و خیانەتێک بەرخۆدان دەکەین و پلانەکانیان تێک دەدەین".