بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان لە ٥٨هەمین رۆژدایە

بەرخودانی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا لە ٥٨هەمین رۆژدایە.

زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بە ئامانجی کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەى ٢١ ساڵە لە زیندانی ئاستی بەرزی ئەمنیی جۆری ئێفی ئیمراڵیدایە و هەروەها بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە. چالاکییەکە بە بەشداریی ١٢هەمین دەستەى مانگرتوو بەردەوامیی هەیە و چالاکییەکە لە ٥٨هەمین رۆژدایە.

مەخمور

لە کامپی مەخمور لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە چالاکیی مانگرتن دەستیپێکردووە. چالاکییەکە لە رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان لە مەخمور بەردەوامە و لە ٣٧هەمین رۆژدایە.

یونان

لە کامپی پەنابەرانی لاڤیرۆ لە یونان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان، چالاکیی مانگرتن بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لە ٢٠هەمین رۆژدایە.

ژ.ت