بەڕێوەبەری هەدەپە، ئەمروڵڵا شەنیوز خرایە زیندان
ئەمروڵڵا شەنیوز کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکرا، خرایە زیندان.
ئەمروڵڵا شەنیوز کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکرا، خرایە زیندان.
لە ناوچەی بیلیک دوزیای ئیستەنبوڵ، لە ٢٧ ی تشرینی یەکەم پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەستبەسەری کردن، لەنێو بەڕێوەبەرانی هەدەپەی بیلیک دوزیا، زەمینە گۆکچە و ئەمروڵڵا شەنیوز و نورەدین دەمیر سێ ڕۆژ دەستبەسەر کران. پاش کاروباری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، برانە دادگای چاگلایان. ئەم کەسانە بەهۆی کارکردنیان لە پارتە تۆمەتبارکران و پرسیاریان لەسەر ئاهەنگەکانی پارتەکەیان لێ کرا.
پاش ئیفادە لێ وەرگرتن، گۆچکە و دەمیر ئازادکران، ئەمروڵڵا شەنیوز بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" خرایە زیندان.