بە دیمەن

بوتیفلات: ئۆجالان رێبەرێکی بەهێزە لەبەرامبەر دیکتاتۆری، دەبێت هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی یەکبخەین

دایلان بوتیفلات، سیاسەتمەدار بە ئاماژەدان بەوەی رێبەری گەلی کورد نوێنەری ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە لە دژی دیکتاتۆری و دەبێت ئێمە لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا هەوڵەکانمان یەکبخەین".

ماوەی ٤١ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە بە شێوەی گۆشەگیری رەها لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانییە. لە دۆخی دابڕاندنی رەها، مافی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی بە تەواوەتی زەوت کراوە. لە کاتێکدا دەوڵەتی تورک پێداگرە لە سەر درێژەدان بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی، کە پسپۆڕانی بوارەکە ئەو کردەوەیە وەک پێسێلکارییەک کە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە ناودێر دەکەن. کاردانەوەکان بەرامبەر بەم کردەوە نایاساییە تادێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستیپێکردووە، زیاتر دەبێت.

لەماوەی رابردوودا ٦١ کەسایەتی فەرەنسی کە سیاسەتمەدار، هونەرمەند، ئەکادیمیسیان و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤیان تێدابوو، نامەیەکیان ئاراستەی سی پی تی کرد و داوایان کرد لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەنگاو بنێن. لەگەڵ دایلان بوتیفلات بەرپرسی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا و یەک لەوانەی نامەکەی واژۆکردووە، لەسەر پرسی گۆشەگیری چاوپێکەوتنێکمان ئەنجامدا.

جەختمان کردەوە کە عەبدوڵا ئۆجالان لەبیرنەکراوە

*ئامانجی سەرەکی ئێوە وەک وەک کەسایەتیە فەرەنسیەکان هەم لە نامەکەتان بۆ سی پی تی و هەم لە بانگەوازە هاوبەشەکەتان لە رۆژنامە لێ هیومانیتێ لەبارەی هەرلومەرجی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چییە؟

بیرۆکەی پشت نامەکەمان بۆ سی پی تی بۆ ئەوەیە کە نیشانی بدەین ئۆجالان لەبیرنەکراوە. وەک زیاتر لە ٦٠ کەسایەتی فەرەنسی، کە ئەکادیمی، چالاکوان، سیاسەتمەدار و پەرلەمانمان لەناودایە، نیشانمان دا کە دەستبەسەرکردنی ئۆجالان، کە لەماوەی ٣ ساڵدا لە هەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەر و هاوڕێیانی بێبەش بووە، جێگەی قەبوڵ نەبووە و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو دەربریوە.

ئەوەی بە راستی مایەی قەبوڵ کردن نییە بەلامانەوە ئەوەیە کە تورکیا وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا هەموو ئەم کردەوانەی هەیە. تورکیا بە بەردەوامی بە هۆی رەچاونەکردنی هەندێک لە بنەما یاساییەکان، سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ ئیدانە کراوە.

ئێمە خوازیارین سەرلەنوێ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار چ لە تورکیا و چ لە سێ وڵاتەکەی دیکە کە کورد تیایدا دەژین دەستپێبکاتەوە و لەبارەی چارەسەری پرسی کورد و بەتایبەتی داواکارییەکانی کورد گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت.

ئۆجالان نوێنەری ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزی دژ بە دیکتاتۆریەتە

*ئێوە لە بانگەوازەکەتان باستان لەوەکردووە کە زیاتر لە سێ ساڵە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام نەدراوە. کەواتە ئەو لە دۆخی دابڕاندنی رەهادا زیندانییە. ئەم کردەوانە بەرامبەر بە عەبدوڵا ئۆجالان جۆن هەڵدەسەنگێنن؟

من پێموایە کە ئەم گۆشەگیریە بە ئامانجی سەرکوتی داواکارییە رەواکانی گەلی کوردە. لەو بڕوایەدا کە ئۆجالان بێ هیچ شک و گومانێک رۆڵی رێبەرێک بۆ هەموو کوردەکان دەگێرێت. ئۆجالان کەسێکە کە لە رووی سیاسییەوە دەوڵەت تورک و بەتایبەتی ئەردۆغان کە سێهەم خولی سەرۆکایەتی تێدەپەڕێنێت، شپرزە کردووە. کەواتە ئۆجالان نوێنەری ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر بەهێزە لە دژی دیکتاتۆریەت و توندوتیژی سیاسی. سەرجەم تۆمەتەکان لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد بە گشتی بێ بنەمان. ئێمە دەزانین لە پشت تۆمەتەکانی زیانگەیاندن بە ئاسایشی دەوڵەت و تیرۆر، خواستێک بۆ کپکردنی و کۆتاییهێنان بە داواکارییەکانی کورد شاراوەتەوە.

ئێمە دەبێت هەوڵەکانمان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا یەکبخەین

*هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی جیهانی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەئارادایە. لە بارەی گرنگی ئەم هەڵمەتە و ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان جی دەزانن؟

بەڕێز ئۆجالان تەمەنی ٧٥ ساڵە و یەک لەسەر سێی تەمەنی لە زینداندا تێپەڕاندووە. من ناتوانم لەوە تێبگەم کە چۆن عەبدوڵا ئۆجالان لەم هەلومەرجەدا دەتوانێت بە مەترسی دابنرێت. ئۆجالان من دەخاتە بیر ئەو کەسایەتیە گەورانەی لە پێناو ئازادی نەتەوەیی خەڵکەکەیان شەڕیان کرد. من ئۆجالان لەگەڵ نێلسۆن ماندێلا بەراورد دەکەم. ئۆجالان رێبەرایەتی تێکۆشانی گەلەکەی کردووە لە پێناو ئازادیدا. سەرباری ئەمە ٢٥ ساڵ لە ژیانی ئەو بە هۆی "نیگەرانیەکانی' تورکیاوە رفێندراوە، کە ئەردۆغان لەمرۆشدا درێژە بەوە دەدا و بەرنامەی سیاسی خۆی هەیە. دەبێت لەمڕۆدا ئێمە هەوڵەکانمان یەکبخەین تا پرسی ئازادی ئۆجالان، سەرلەنوێ دیداری لەگەڵ ئازیزان لە قۆناغێکدا بە فەرمی بناسرێت و رەوایەتی کوردەکان بۆ دیاریکردنی ئازادانەی چارەنوسیان بخەینەڕوو.

'ئەوروپا مەیلی ئەوەی هەیە چاوپۆشی لە رۆڵی دیکتاتۆرانەی ئەردۆغان بکات'

*هەروەک وتتان دەوڵەتی تورک سەرجەم کردەوە نایاساییەکان لە دژی گەلی کورد و نوێنەران وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەنجام دەدات. روانگەی ئەوروپا کە بێدەنگییە بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا، چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

من وەک بەرپرسی پەویەندییە نێونەتەوەییەکانی پارتی سۆسیالیست و چالاکوانێکی ئەوروپی و ئینترناسیۆناڵیست، لەو بڕوایەدام کە سیاسەتی گشتیی یەکێتی ئەوروپا لە شوێنێکدا دووڕوویانەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە تورکیا.

بۆچی وادەڵێم؟ چونکە لەم دواییەدا رۆڵی دیپلۆماتیکی ئەردۆغان لەبارەی هەندێک پرس و کێشەی پەیوەندییەکان و گفتوگۆ لە رووسیامان بینی. هەروەها دەتوانین ئەم روانینەی ئەردۆغان لەبارەی هەندێک لە پرسەکان کە ئێمە وەک وڵاتانی دەریای سپی بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، ببینین. روونە کە تورکیا، وەک وڵاتانی دیکەی دیکتاتۆری، هاوبەشێکی سەربە گێچەڵە.

ئەوەی لە راستیدا روودەدات ئەوەیە کە بەرپرسانی حکومی لە ئەوروپا خواتی ئەوەیان هەیە چاوپۆشی لە  رۆڵی ئەردۆغان بازنەی دیکتاتۆرە نێونەتەوەییەکان بکەن. پەیوەندی ئەردۆغان لەگەڵ هەندێک لەو وڵاتانە بەتایبەتی دەوڵەتە تیرۆریستیەکان، دەوڵەتە سەرەڕۆکانی وەک ئێران روون و ئاشکرایە.

پەیوەندی ئەردۆغان وەک رێبەری تورکیا لەگەڵ تۆڕ و رێکخراوە تیرۆریستیەکان وەک حەماس روون و ئاشکرایە. کەواتە دەبێت لەمرۆدا ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر جییەتی رژێمی تورکیا و ناڕوونی پەیوەندییەکانی بین لەگەڵ ئەوروپا.

ئەردۆغان مەترسییە بۆ سەر بەها دیموکراتیکەکان

*ئایا لەو بڕوایەدا رژێمی ئەردۆغان مەترسیەک بێت بۆ سەر ئەوروپا؟

راستگۆیانە بڵێم، لە روانگەی ئێمە تورکیاکەی ئەردۆغان دەوڵەتێکی دیموکراتیک نییە. بەڵکوو دەوڵەتێکی دیکتاتۆرییە و بە لەبەرچاوگرتنی روانینی ئاکەپە لە بەکارهێنانی ئایینی ئیسلام، دەوڵەتێکی دینگەرایە. من پێموایە ئەم دۆخە مەترسیە بۆ سەر بەها دیموکراتیکەکانی یەکێتی ئەوروپا. ئەردۆغان لەو کاتەوە کە بووەتە سەرۆک کۆمار، لە بنەما یاساییەکان، بە تایبەتی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا دوورکەوتوەتەوە.

"ئەوروپا هابەشی تاوانە"

*روانینی وڵاتانی ئەوروپی بەرامبەر شەڕی دەوڵەتی تورک، وەک پرسی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە جۆرێک لە جۆرەکان بنبەستی پرسی کورد قووڵتر دەکاتەوە. زۆرێک لە پسپۆڕان دەڵێن کە هێشتنەوە پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان بۆ ئەوروپا بە واتای بەربەستێکە لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد. لەو بارەوە چیتان هەیە؟

راستگۆیانە بدوێم، لە ١٠-١٥ ساڵی رابردوودا یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە ئامانجەکانی کورد بێ هەڵوێست و بێدەربەست بووە. هەروەک پێشتر وتم، ئێمە و هەموو حزبە چەپەکان بۆ رێگە چارەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە بۆ پرسی کورد هەوڵەکانمان یەکخستووە. بەڵام هەندێک هەست بە تەنیایی دەکەین. ئێمە تەنیاین چونکە هەست دەکەین کە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپی، بەتایبەتی ئیمانوێل ماکرۆن، گرنگی بە پشتیوانی لەو کوردانە نادات کە دژی دەوڵەتی ئەردۆغان و هەروەها لە سوریا و جۆرەکانی دواکەوتوویی لە عێراق تێدەکۆشن و رێز لەو تێکۆشانەیان ناگرێت.

هەرچەندە تائێستا دەرفەتی ئەوەم نەبووە کە لە ژێر ناونیشانی سیاسی سەردانی تورکیا بکەم، بەڵام چەندین جار چوومە عێراق و سوریا، ئەوەی لەوێ بینیم هاوبەشی و بێدەنگی بەرپرسانی ئەوروپی بەرامبەر ئەو رووداوانە پشتڕاست دەکاتەوە کە لەوێ روودەدەن. ئەم بێدەنگییە چەندین پرسیار دەوروژێنێت.

کوردەکان خۆیان بەخت دەکەن، بە نرخی گیانیان دەجنگن، بەڵام نکۆڵی کولتور، زمان و تەنانەت هەبوونی گەلەکەیان دەکرێت. کەواتە دەبێت رۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە نکۆڵی لە داواکاری یاسایی کوردەکان بخەینە بەر پرسیار.

"ئێمە دەبێت دووڕوویی بەرامبەر بە پرسی پەکەکە تێپەڕێنین"

ئێمە دەبێت ئەم دووڕووییەی لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی پەکەکە لە ئارادایە تێپەڕێنین و لە پەیوەندی ناڕاستگۆیانەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ رژێمی ئەردۆغان خۆمان رزگار بکەین. دەبێت لەم لۆژیکە دووربکەوینەوە و پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەربهێنین. ئەمە دەبێت بە روونی بە رێکاری دروست و روون و لەسەر بنەماکان ئەنجام بدرێت، کە بەشێکە لە یاسا نێونەتەوەییەکان.

دەبێت پەیوەست بە پەکەکە زۆر بە رۆشنبیرییەوە بجوڵێینەوە. ئەردۆغان بە روانینی ناتەبا یاری بە ئەوروپا دەکات. هەربۆیە دەبێت ئێمە شان بە شانی دیموکراسیخوازانی ئەوروپا رۆڵی گرنگ بگێرین. لە پرسی پەیوەست بوونی دوو دەوڵەتی نوێ بە ناتۆ، ئەردۆغان یاری بە کارتی پشتیوانی سوید لە ئامانجەکانی کورد کرد. ئێمە دەبێت بە توندی پێداگری بکەین و لە بنەما و خواستەکانمان پاشەکشێ نەکەین".