بڕیاری "قەدەغەکردن" لە شرناخ درێژکرایەوە
پارێزگاری شرناخ زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری شارەکەی بە ناوچەی "کاتی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاند. ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکەی قەدەغەی بۆ ناوچەکە دەرکردووە.
پارێزگاری شرناخ زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری شارەکەی بە ناوچەی "کاتی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاند. ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکەی قەدەغەی بۆ ناوچەکە دەرکردووە.
هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە چیاکانی گابار و جودی شرناخ و هەرێمی بەستای درێژکردەوە. هەروەها لە زۆربەی ناوچەکانی شرناخ، جزیر، باسا، سلۆپی و قلابان لەلایەن پارێزگای شرناخەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بە ناوچەی "ئەمنی تایبەتی کاتیی" ڕاگەیەنرا و هاتوچۆی خەڵک لە ناوچەکە قەدەغە کرا.
پارێزگاری ڕایگەیاند لە نێوان١٤ تا ٢٨ی ئەیلول هاوڵاتیان ناتوانن ڕوو لەو ناوچانە بکەن.