چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد

لە چالاکییەکانی ئێشکگری داوا کرا پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.

چالاکیییەکان لە ئاستی جیهانی بە داخوازی چارەسەری کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن. بۆ ئەم مەبەستە ئێشکگریی بنەماڵەی زیندانیان لە شارەکانی وان و ئیستەنبوڵ و ئەزمیر بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەی وان، دایکی ئاشتی ئاسیا ئۆزلو گوتی: "با دایکی سەربازان و گەریلاکان و پۆلیسەکان چیتر نەگرین. تاکە داخوازیمان ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. با ئاشتی و ئازادی بێتە ئەم خاکە".

دایکی ئاشتی، فاتمە ئەسڵان ناڕەزایەتی بەرامبەر دەسەڵات دەربڕی و گوتی: "تا کەی هەنگاو نانێن، چاوەڕێن ڕۆڵەکانمان بمرن؟".

لە چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ لایەن و ڕێکخراو کەسێتییەکان سەردانی چالاکییەکەیان کرد، چالاکییەکەش بە پێداگرییەوە بەردەوامە. بنەماڵەی زیندانیان بە یەک دەنگی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە چالاکییەکەی ئەزمیر، لە بنەماڵەی زیندانیان، حەنیفە گوموش  ئاماژەی بەوە کرد ٣٤ ڕۆژە لە ئێشکگری دادپەروەریدان، گوتی: "با زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن".

گوموش بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە بانگی لە ژنان کرد: "تورک و کورد و عەرەب و جەرکەس و ئەرمەن و جوو، بانگەواز لە هەمووان دەکەین. با جلی هەرێمی خۆیان لەبەر بکەن و بەشداری ٨ ی ئادار بکەن. ٨ ی ئادار لە هەمووان پیرۆز دەکەم. ٨ ی ئادار لە هەموو ژنان و دایکانی نێو زیندانەکان پیرۆز دەکەم".