چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی: سیاسەتێکی چەپەڵ لە دژی کورد بەڕێوەدەچێت
دەستەی نوێی چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی باسیان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی پیس و قێزەن لە دژی کوردان پەیڕەو دەکات.
دەستەی نوێی چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی باسیان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی پیس و قێزەن لە دژی کوردان پەیڕەو دەکات.
دەسپێشخەریی ئازادیی ئۆجالان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان چالاکیی ئێشکگری بەڕێوەدبەن و چالاکییەکەیان لە ساڵی ١١هەمدا بەردەوامە.
ئێشکگرییەکە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە و هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە چالاکوانانەوە بەڕێوەدەچێت. چالاکوانانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردستانیانی میونخ-ن. چالاکوانانی ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە موجاهید کایا، حاجی ئاتلی، نورەدین ئینجە و ئەمراک تۆپراک.
موجاهید کایا بەناوی گروپەکەوە سڵاوی لەو گەریلایانەی کرد، کە لە دژی داگیرکارییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدان دەکەن.
کایا ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپای لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا خستە ڕوو و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٩دا ئێوە رێبەر ئاپۆتان بە پیلانگێڕییەک رادەستی دەوڵەتی تورک کرد. لە یەکەم ڕۆژی پیلانگێڕییەکەوە و تا ئێستا هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکەن تاوەکو سیاسەتە پیس و قێزەوەکانی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەببات. ئێوە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا کورد دەچەوسێننەوە و زوڵمێ لێدەکەن. دوێنێ لە زاخۆ منداڵ، ژن و هاوڵاتیتان کوشت. ئێوە کورد کۆمەڵکوژ دەکەن. پێویستە سیاسەتی پیس و قێزەونی خۆتان لە دژی کورد رابگرن".
کایا رایگەیاند، ئامانجی ئێشکگرییەکەیان ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە و وتی: "ئێمە هەمیشە لێرە دەبین. ئێمە لێرە دەبین هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".
ژ.ت