چالاکی دانیشتن لە فرانکفۆرت بەردەوامە
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتن دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوامە.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتن دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەلایەن فەجەدەکە-کاوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا دەستنیشان کرا، هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی نەیەت، درێژە بە چالاکییەکان دەدەن، گوترا: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی تەنها لە زیندانی ئیمراڵی بەردەوام نییە. سزای لەسێدارەدان کە ئەمڕۆ لە زیندانەکانی ئێران دژی چالاکوانانی ژنی کورد دەسەپێنرێت و ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بەشێکە لە گۆشەگیری".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.