چالاکی دانیشتن لە ژنێڤ ٤٣ مانگە بەردەوامە
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ٤٣ مانگە بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ٤٣ مانگە بەردەوامە.
لە چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە چوارچێوەی ١٠١ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان.
لە کەسێتی ٣٣ گەشتیاری خەون کە لە کۆمەڵکوژی پیرسوس کوژران، خولەکێک ڕێزگرتن پیشاندرا.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل قسەی کرد. یوکسەل تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەها و بەدیلگرتنی ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
یوکسەل گوتی: "لەڕێگەی پەیماننامەی لۆزانەوە کە ١٠١ ساڵ پێش ئێستە واژۆکراوە، کوردستان کرایە ٤ پارچە. دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ و سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها و هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان و هەوڵی لکاندن لەسەر بناغەی درێژەدانە بەم پەیماننامەی قێزەونە. وەک گەلی کورد دژی هێرشەکانی داگیرکاری و هەوڵەکانی لکاندنی جوگرافیای کوردستان پشتگیری تێکۆشانی گەریلا دەکەین".
یوکسەل ڕایگەیاند وەک کوردستانیانی ژنێڤ بەشداردەبن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەبۆنەی ١٠١ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان کە ٢٧ ی تەمموز بەڕێوەدەچێت. پاشان یوکسەل دەقی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.