چالاکی دانیشتن لەبەرانبەر کۆنسەی ئەوروپا کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.
چالاکوانان بروشوریان لەبارەی ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و لەبارەی هزر و تێکۆشانەکەی بە زۆر زمان بڵاوکردەوە.
لە هەفتەی سەرەتادا ئەندامانی ئاتیک، مار – دەر و هونەرمەندانی تەڤ – چاند بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
چالاکی مانگێک بەردەوام دەبێت. گروپی یەکەم لە گۆڕەپانی چالاکیەکە سمینارێکیان لەبارەی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم' ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا لەبارەی ڕێ و ڕێبازی بەهێزکردنی هەنگاوی 'بەسە بۆ فاشیزم' قڕکردن و داگیرکەری' کاتی ئازادیە' گفتوگۆکرا.
نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک) ئاماژەی بە گرنگی هەنگاوی 'کاتی ئازادی' کەجەکەدا و ڕایگەیاند کە هەنگاوەکە بۆ تێکۆشانی ئازادی ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیە.
بەڕێوەبەری ئاتیکد باسی ئەوەی کرد کە لەدژی هێرشی فاشیت لە تورکیا هەنگاوێکی بەهێزی سەرهەڵدان بەڕێوەدەبرێت، ئەوانیش هەنگاوەکە بە جددی دەبینن و خاوەنداری لێدەکەن.
هەروەها داوای لە هەموو کەسێک کرد بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە بەشداری لە تێکۆشان بکەن.
تایفون یڵماز ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی پەنابەرانی ژێردەستەی ئەوروپا ڕایگەیاند، شەرێ قەڕەباخ، ڕۆژئاوا، دەریای سپی لە لایەن فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن و ئەنجامی عەقڵیەتی عوسمانی نوێیە و ڕایگەیاند کە ئەویش وەک ئەرمەنیەک لەدژی ئەو کردەوانە دەوەستنەوە.
یڵماز باسی ئەوەی کرد کە رێگای کاوازکردنی ئەم عەقڵیەتە، هەنگاوی شۆرشگێری کەجەکەیە و داوای کرد هەموو کەسێک خاوەنداری لە هەنگاوەکە بکەن.
ئایجان گایە ئەندامی دەستپێشخەری کۆمینی دیموکراتیک و شۆڕشگێری ئەوروپاش ئەوەی خستەڕوو، بۆ بەهێزکردنی هەنگاوەکە و بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد و فراوانکردنی بەرخۆدان لەدژی فاشیزم ئەوان بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن و تا گۆشەگیری کۆتایی پێنەیەت تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
ف.ق