چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": بە بەرخۆدان سەردەکەوین
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" خزمی زیندانیان ئەمڕۆش بەردەوام بوو، خزمی زیندانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتیان: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" خزمی زیندانیان ئەمڕۆش بەردەوام بوو، خزمی زیندانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتیان: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکئ "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بۆ ئاشتی جڤاکی و شکاندنی گۆشەگیری دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا. دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی بەشداربوون.
هاوسەرۆکی مە توای-دەر، دیلەک سۆنمەز دەمیر گوتی: "تا کێشەی گۆشەگیری چارەسەر نەبێت، هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت، تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت".
پاشان جەماوەر بۆ ماوەی ١٠ خولەک چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و درووشمی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتییە" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.
چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.