چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": لە ئیمراڵی تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت
لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کرکلار، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و دووپاتکرایەوە کە گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کرکلار، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و دووپاتکرایەوە کە گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە خزمی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ (ئەگێ_توای دەر) لەبەردەم زیندانی کرکلاری بوجا لە ئەزمیر چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. بەشداربووان یەلەکی "نا بۆ گۆشەگیری"یان پۆشی و پانکارتی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری بشکێنن، بۆ ئاشتی دەنگتان بخەنەپاڵ ئازادی"یان هەڵگرت، هەروەها درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "نا بۆ گۆشەگیری، ئازادی بۆ زیندانیان" بەرزکرایەوە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر، ڤەزان کارابولوت ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە و دەخوازرێت ئیرادەی زیندانیان بشکێنن و لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لەناویان ببەن، گوتی: "پێویستە ئەم کارە نایاساییانە لە هەموو زیندانەکان و بەتایبەت لە ئیمراڵی هەڵبگیرێن، لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەینە دەسەڵات. گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە. با گۆشەگیری لە تەواوی زیندانەکان هەڵبگیرێت. ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.