چالاکی پشتیوانی بۆ گەنجە دەستگیرکراوەکانی هۆڵەندا رێکخرا

گەنجانی تەجەشە و ئاڕ ئێچ ئای داوایان کرد، گەنجە دەستگیرکراوەکان لە دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا ئازاد بکرێن و وڵاتانی ئەوروپیش کۆتایی بە پەیوەندییە چەپەڵەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێنن.

لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) و رێکخراوی هاوپشتیی سووری نێونەتەوەیی (ئاڕ ئێچ ئای / RHI-SRI) لە بەردەم بینای کونسوڵخانەی هۆڵەندا چالاکییەکیان بۆ گەنجانی دەستگیرکراو ڕێکخست لە مەراسیمەکەدا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و با بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان کۆتایی پێبێت".

گەنجان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە گۆڕەپانەکاندا چالاکی ئەنجام دەدەن و داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی سەر گەلی کورد بهێنرێت و کۆتایی بە پەیوەندیی چەپەڵیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێنن.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا رایانگەیاند، تێکۆشانی گەلی کورد تاوان نییە و راشیانگەیاند، "تێکۆشانمان بۆ هەڤاڵە دەستگیرکراوەکانمان زیاتر و بەرفراوانتر دەکەین".

ژ.ت