چالاکی ئازادی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژی ٦٥هەمیندا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردن، کە لە لایەن زیندانیانی (پەکەکە- پاژک)ەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد"دا بەڕێوەدەچێت، لە ٦٥هەمینیدا ڕۆژیدا بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لە خواردنی نۆرەیی لە زیندانەکان، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، لە زیندانی ئیمراڵیدا لە ژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە، لە ڕۆژی ٦٥هەمینیدا لە لایەن زیندانیانی پەکەکە- پاژک سێ مانگی تێپەڕکرد، هەتا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.

٢٧ی تشرینی دووەم مێژووی دەستپێکردنی چالاکیەکەیە، لە هەمان کاتدا مێژووی ڕێکخستنی 'کۆنگرەی دامەزراندی پەکەکە'یە کە لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەربە ناوچەیی لیجەی ئامەد. ١٥ی شوبات ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی دیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە لە کینیا لە ساڵی ١٩٩٩ دا.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسدایە و ماوەیی زیاتر لە ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەکەی لە بارەوە نەدراوە بە بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی.