چالاکیەکانی دانانی خێوەت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خێوەت دانرا.

چالاکییەکانی دانانی خێوەت کە ٢٤ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردبوو، دوو ڕۆژە بەردەوامن. لە چەند شارێکی تریش دەست بە چالاکی کرا.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لەلایەن هاوڕێ و دۆستانی کوردەوە لە دەیان شار دەستی پێ کردووە.

بۆردۆ

لە شاری بۆردۆی فەرەنسا، ئەم چوارشەممەیە خێوەت هەڵدرا، بە فەرەنسی و ئینگلیزی زانیاری بڵاوکرانەوە. لە چالاکییەکەدا، بڵاوکراوە لەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەرتوکەکانی بڵاوکرانەوە.

کۆپنهاگن

چالاکی دانانی خێوەت لە شاری کۆپنهاگنی دانیمارک، دوو ڕۆژە بەردەوامە. 

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەکان دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرانەوە.

هیدایەت مەلا عەلی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە چالاکی بەردەم پەرلەمانی دانیمارک، گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان، سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان، بەرخۆدان دەکات، دیدگای بۆ ئازادی و چارەسەر و ژیان پێشکەش دەکات. بە خاوەندارێتیکردن لە عەبدوڵا ئۆجالان، مرۆڤ خاوەندارێتی لە هەموو بەهاکانی کورد دەکات".

٢٦ ی تشرینی یەکەم چالاکییەکە کۆتایی دێت.

دانهاگ

لە شاری دانهاگی هۆڵەندا، ئەو چالاکییەی ٢٤ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد، بەردەوامە.

 لە ڕۆژی دووەمدا، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد، لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، زانیاری دەربارەی گۆشەگیری بڵاوکرایەوە، بڵاوکراوەکان دابەشکران.