چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": ٤٤ مانگە زانیاری لەبارەی ئیمراڵییەوە نییە

لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژە بەوە کرا ٤٤ مانگە هیچ زانیارییە لە دوورگەی ئیمراڵییەوە نییە، بانگەواز لە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە کرا دەستبەسەرداری سیاسەتی نادادی ببێت.

کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی زیندانیان (توای_دەر) لە وان دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەقامی هونەری چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدا. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و خزمی زیندانیان و چالاکوانان و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

بەڕێوەبەری توای_دەر ئەمین شەکەر ڕایگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە زیندانەکان وەک ئامرازی ترساندن و بێدەنگکردنی چالاکوانانی کۆمەڵگە بەکاردێنێت، گوتی: "وەک خزمی زیندانیان ئەم سیاسەتی گۆشەگیری و فشار و ترساندنە قبووڵ ناکەین، داوا لە دەسەڵات دەکەین دەستهەڵبگرێت لەم سیاسەتی نادادییە".

"٤٤ مانگە هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵییەوە نییە"

شەکەر ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، ٤٤ مانگە هیچ زانیارییە لە دوورگەی ئیمراڵییەوە نییە، هەموو داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بێ وەڵام ماوەتەوە، لە ڕاپۆرتەکانی کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) بەهەمانشێوە مافی خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵی ڕاگیراون، پێشێل دەکرێت و گۆشەگیری بەردەوامە.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و چالاکیی دانیشتن کۆتایی هات.