چالاکیی ستاندی ئازادی لە لۆزان بە بڕیار و پێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکیی دانانی ستاند لە لۆزان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، بە پێشەنگایەتیی ڕێکخستنەکانی گەنجانی کورد بەردەوامە.
چالاکیی دانانی ستاند لە لۆزان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، بە پێشەنگایەتیی ڕێکخستنەکانی گەنجانی کورد بەردەوامە.
ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لۆزان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی ستانددانان دەستیپێکرد و تا ئێستا ئەو چالاکییە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکیی ستاندەکەدا، کە بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بەڕێوەدەچێت، ئیمزا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە.
شیناس ئاتلی ئەندامی تەجەشە لەبارەی چالاکیی ستانددانانەکە، کە لە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بەڕێوەدەچێت، وتی: "ئێمە وەک گەنجانی کورد خاەنداری و پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکەین و لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. ئێمە چوارەمین مانگی چالاکییەکەمان تێپەڕاند. لە چالاکییەکەدا ئێمە فکر و بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانمان بۆ کۆمەڵگە روون کردووەتەوە و بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاومان کردووەتەوە".
ژ.ت