چالاکیی ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ بە گروپەکێک لە هۆڵەنداوە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگی فەرەنسا بە گرووپێک کە لە هۆڵەنداوە هاتوون بەردەوامە.

د. ئازاد بەدیکی، نازیر ئاراناچاک و جەمیل ئورەک کە لە دەنهاگەوە هاتوون، لە هەفتەی ٥٩٧دا بەشدارییان لە دەورەکە کرد.

ئازاد بەدیکی سەبارەت بە ئامانجی چالاکییەکە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند:"ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی هەموو کوردە."

هەروەها بەدیکی ڕایگەیاند کە ماوەی ١٢ ساڵە گەلی کورد مەیدانەکانی ئەوروپای بە بەتاڵی نەهێشتۆتەوە و داواکارییە ڕەواکانی خۆیان دەردەبڕن و وتی:"جارێکی دیکە داوا لە پارلمانی ئەوروپا دەکەین، دەڵێین دەست لەم پیلانە گڵاوە هەڵبگرن و بگەڕێنەوە. بۆ ئەوەی دیموکراسی جێبەجێ بکرێت، بۆکەرامەتی مرۆڤایەتی جارێکی دیکە بۆ ئەوەی وەکوو ڕابردوو ژیانێکی ئازاد وەک 5000 ساڵ لەمەوبەر دروست ببێت، وەرن پاڵپشتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کوردستان بکەن و با لە مێژووی ئەم 5 هەزار ساڵە گڵاوەدا لاپەڕەیەکی پاک و خاوێنی نوێ دروست بکەن بۆ مرۆڤایەتی."

بەدیکی ڕایگەیاند کە دەبێت بۆ ئەم مەبەستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و داوای لە گەلی کوردستان کرد لە چالاکییەکانی ئازادی ئۆجالاندا بەشدار بن. بەدیکی وتی:"چونکە ئازادیی تەنها ئازادی گەلی کورد نابێت، بەڵکوو دەبێتە ئامرازێک بۆ ژیانێکی ئازاد و مرۆڤدۆستی بۆ گەلانی جیهان."