١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری
١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هەبوونی سوپا لە باشووری کوردستان و عێراق.
١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هەبوونی سوپا لە باشووری کوردستان و عێراق.
لە نیوەی مانگی تەمموزەوە تا ئێستە دەیان هۆز و عەشیرەتی کاریگەری عێراق بە ڕاگەیاندراوی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و تیشکیان خستۆتە سەر بەرخۆدانی پەکەکە.
لە ١٦ ی تەمموز لە ١٥ سەرۆک عەشیرت لە ١٨ ی تەمموز ٣٩ سەرۆک عەشیرەت ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان خوێندەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و پشتگیریان لە پەکەکە کرد.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنیوز، بەم دواییە لە ١٩ ی تەمموز ١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر پشتگیری لە ڕاگەیاندراوەکەی ١٦ ی تەمموز کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هێرشی سیستەماتیکی تورکیا دژی گەل و سرووشتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە. گوند و شارەکان چۆڵ دەکرێن؛ وێران دەکرێن و ژیانی مرۆڤەکان دەخرێنە مەترسییەوە. خەڵک ناچارن ماڵەکانیان جێبهێڵن و هەوڵدەدرێت هەرێمەکە بکرێتە هەرێمێکی سەربازی.
ئێمە زۆر باش دەزانین پەکەکە شەڕی تیرۆر و داعشیان دەكرد، بەڵام توركیا پاڵپشتیی داعشی دەكرد، هەموو ئەو كارانەی توركیا دەیكات تەنیا بە ئامانجی هێرشكردنە سەر گەلانی عێراق بە گشتیی و كوردە بەتایبەتی، بە ئامانجی داگیركردنی ناوچانەكانی هەرێم. ئەم هێرشە دڕندانە زیاد دەبن بۆ ئاستی تاوانی جەنگ كە مرۆڤایەتی و سروشت تێكدەدەن، هەموو ئەم تاوانە دڕندانەش بوونەتە هۆی وێرانكارییەكی گەورەی ژینگە و جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق، لە بەرامبەریشدا پەدەكە هاوبەشە، هەروەها حكومەتی بەغدا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش بێدەنگن".
لەکۆتاییدا سەرۆک عەشیرەتەکان بانگەواز دەکەن: "وەک شێخ و هۆزەکان و كەسایەتییەكانی عێراق، ئەم هێرشە سیستماتیكیانە ڕەتدەكەینەوە، بانگەوازیش لە جڤاکی نێونەتەوەیی و حكومەتی بەغدا و پەرلەمانی عێراق دەكەین، كە بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی خۆیان سەبارەت بە ئەم تاوانە نامرۆڤانە و كۆتاییهێنان بەم هێرشە بەردەوامانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە ئەستۆ بگرن".
ناوی ئەو سەرۆک عەشیرەتانەی دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەقە هاوبەشەکەیان واژۆ کردووە:
١-شێخ سەبار بەدیوی، شێخی عەشیرەتی بو عەلی.
٢- شێخ حەمید تورکی زین، شێخی عەشیرەتی بو زیاب.
٣- شێخ ئەحمەد تورک، کەسایەتی کۆمەڵایەتی لە عەشیرەتی بو فەراج.
٤- شێخ غازی فەیسەڵ کعود، لە هۆزی بو نەمر.
٥- شێخ حیکمەت سەمیر شەلال. لە هۆزی محامدە.
٦- شێخ حەماد عەبدول کەریم خەربیت، لە هۆزی بو خەلیفە.
٧- شێخ مازی رمل، لە هۆزی بو مەرعی.
٨- شێخ سەداد کامیل دحل، شێخی هۆزی بو عیسا.
٩- شێخ ئەحمەد فەرحان، لە هۆزی هەزیم.
١٠- شێخ ڕەعد عەبدول جەبار سلێمان، لە هۆزی بو عەساف.