چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": پێداگرین لەسەر تێکۆشان

لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بەپێشەنگایەتی خزمی زیندانیان، داواکرا دژی گۆشەگیری کە زیاتر لە ٤٠ مانگە بەردەوامە و دژی نادادی لە زیندانەکان، دەنگ بڵند بکرێتەوە.

چالاکییەکانی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن

لە چەند شارێک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" چالاکی ئەنجامدرا.

وان

لە وان بە پێشەنگایەتی توای دەر و خزمی زیندانیان بە درووشـمی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لەبەردەم بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەشداربوون، پانکارت و درووشمەکان بەرزکرانەوە، لەسەر ناوی توای دەر، عەزیز گوڤەن گوتی: "پێویستە هەمووان دژی ئەم گۆشەگیرییەی ٤٠ مانگە بەردەوامە، دژی نادادی نێو زیندانەکان دەنگی خۆیان بڵند بکەن".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن و درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.

ئەدەنە

چالاکییەکەی خزمی زیندانیان لە ئەدەنە لە هەفتەی ١٢ هەمین بەردەوام بوو. پۆلیس دەوری بینای ئاکەپەیان بە بەربەست گرت کە جەماوەر لەوێ کۆبوونەوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش چالاکوانان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری ئیمراڵی لەبەردەم بینای ئاکەپە دەبن، هەوڵی ئاستەنگی پۆلیسی شەرمەزارکرد.

ڕاگەیاندراوەکە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین ١٢ هەفتەیە بەردەوامە. جەماوەر ویستیان تا بینای ئاکاپە ڕێپێوان بکەن، بەڵام پۆلیس ڕێگەی لێ گرتن. بۆیە بە درووشمی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین ڕەشاد ئاشان ڕایگەیاند پێداگری لەسەر گۆشەگیری پێداگرییە لەسەر شەڕ، هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی کێشەکان بێ چارەسەر بەتایبەت پرسی کورد، گوتی: "هەتا زەوتکردنی مافی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و گۆشەگیری ڕەها کۆتایی بێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت".

مێردین

چالاکوانان لە مێردین لەبەردەم بینای ئاکەپە کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت و درووشمەکان دژی گۆشەگیری بەرزکرانەوە، لەسەر ناوی بنەماڵەی زیندانیان فەتاح تەکین قسەی کرد و تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆرج ئاسڵان گوتی: "ئەوە ٤٠ مانگە گۆشەگیری سەخت لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە، بانگەواز لە وەزارەتی داد دەکەین، دەستبەجێ ئەم گۆشەگیرییە هەڵبگرن".

پاشان ٥ خولەک چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا و چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.