چالاکییەکانی "نۆبەتی ئاشتی" : با کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت!

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 'نۆبەتی ئاشتی' کە لە ئەنقەرە، ئامەد، ئەلەح و ڕحا بەڕێوەدەچێت، داوا کرا کە کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت.

چالاکی نۆبەت کە ڕۆژەکانی هەینی هەموو مانگێک لە لایەن لقی کۆمەلەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) بەڕێوە دەچێت، بە دروشمی "ئاشتی بۆ هەمووان" ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت. لە چالاکی نۆبەتی ئەم مانگەدا کە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی لقەکان، بەشدارییان تێدا کرد داواکارییان لەم مانگەدا بریتییە لە: "بۆ ئاشتی کۆمەلاتەی گۆشەگیریەکان لاببەن، با کۆتایی بە پێشێلکردنی مافی زیندانیان بهێندرێت".

چالاکی 'نۆبەتی ئاشتی' لە ئامەد، ڕحا، ئەلەح و ئه نقه ڕه بە یەک ئامانج بەڕێوەچوو.