چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بێ پچڕان بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە ئێلح و وان و مێردین و مێرسین و ئیستەنبوڵ بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی مێرسین هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە بەدریە کۆش قسەی کرد، ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی لە دایکانی ئاشتی پیرۆز کرد، پاشان کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز نوریە ئارسەلان گوتی: "ئێمە لە هەفتەی ٨ ی ئادارین، ئەم ڕۆژە لە تەواوی ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین".
دایکی ئاشتی، ئەمینە ئەرەن گوتی: "تا گۆشەگیری جەستەیی سەر ڕێبەرێتیمان هەڵنەگیرێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت".
لە چالاکییەکەی وان، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر قسەی کرد، چالاکییەکەی دایکانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند لە ڕێپێوانی ئازادی تێکۆشانێکی مەزن دەستی ئەنجامدرا، گوتی: "ئێمە هێز لە هەڵوێستی گەلەکەمانەوە وەردەگرین، ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە. ئێستە تەواوی گەلی کورد هەستاوەتە سەر پێ و بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان لە هەموو جێگەیەک تێدەکۆشێت. ئێمە بەم تێکۆشانە ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر دەکەین و پرسی کورد چارەسەر دەکەین".
لە چالاکییەکەی مێردین دایکی ئاشتی عەدولە ئاکسۆی گوتی: "٢٥ ساڵە ستەم لەسەر سەرۆکمان بەردەوامە. ئێمە ئیتر دەمانەوێت ئازاد بێت. با دەمودەست ئەم گۆشەگیرییە کۆتایی بێت. لەگەڵ سەرۆک وڵاتیش لە گۆشەگیریدایە. دەمانەوێت ئەم ستەمە کۆتایی بێت. ئیتر بەسە".