چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزار دەکرێت

بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف شەرمەزار دەکرێت.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سویسرا، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف شەرمەزار دەکەن.

لە راگەیەنراوەکەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێفدا هاتووە، "لەگەڵ ئەوەی لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی قەدەغەیە، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەو جۆرە چەکانە لەدژی گەلی کورد و کوردستان بەکاردەهێنێت و بۆیەش بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەک ئەوەیە کە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە و رۆڵی خۆیان ببینن."

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێف رایگەیاند، هەرموو کەسێک پێویستە بەشداری لە چالاکیەکەی رۆژی چوارشەمە بکات کە بریارە لە کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٧:٠٠دا ئەنجام بدرێت.

ف.ق