چەندین مانگە ئازادکردنی ٨ زیندانی بەشێوەیەکی بێ بنەما و هەڕەمەکی دوادەخرێت
راگەیەندرا کە ٨ زیندانی لە زیندانی ئەرزڕوم و وان چەندین مانگە سزاکەیان تەواو بووە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما رێگری لە ئازادبوونیان دەکرێت.
راگەیەندرا کە ٨ زیندانی لە زیندانی ئەرزڕوم و وان چەندین مانگە سزاکەیان تەواو بووە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما رێگری لە ئازادبوونیان دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئازادکردنی زیندانیان لە رێگەی راپۆرتی دەستەی چاودێری و کارگێڕی زیندانەکان ئاستەنگ دەکرێت.
دەوترێت لە زیندانەکانی بە ئاسایشی باڵای ژمارە ١ و ٢ی دومڵوی ئەرزڕوم ٥ زیندانیکراو، لە زیندانی جۆری تی ئۆڵتویە ٢ زیندانیکراو، لە زیندانی ئاسایشی بەرزی وانیش یەک زیندانی ماوەی سزاکەیان چەندین مانگە تەوا بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان زیندانیکراو سەبری یاقوت ساڵێکە، دۆغوکان و هاکات زەرتورک ٦ مانگە، بیلال بالکەشیس ٣ مانگە ئازاد ناکرێن.
ئەوەس راگەیەنراوە، کە ئازادکردنی فازل ئایدەمیریش ماوەی ساڵێکە دواخراوە.
ئازادکردنی شەمسەدین تەکین ساڵێکە، ئازادکردنی سەڤگی ئیلبۆگاش ساڵ و نیوێکە ئاستەنگ دەکرێت.
ئازادکردنی محەمەد چەنگەلیش ٦ مانگە رێگریی لێدەکرێت.
هـ . ب