داگیرکاری و خیانەت لە ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا
لە باگجیلای ئیستەنبوڵ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا.
لە باگجیلای ئیستەنبوڵ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا.
لە ناوچەی باگجیلای ئیستەنبوڵ لەبەردەم بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا. درووشمەکان دژی خیانەت و داگیرکاری بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە نورتەن ڤارلیک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە داگیرکاری ناوبرد و تیشکی خستەسەر ڕۆڵی پەدەکە، گوتی: "خاکی باشووری کوردستان بە قوربانیدانی مەزن بەدەستهاتووە و لەپێناو بەرژەوەندیی بچوک لەدەست دەدرێت، ئەم سیاسەتی پاشڤەڕۆیەی پەدەکە دژی بەرژەوەندییە دیموکراتیکەکانی نەتەوەی کوردە".
ئەم هەڵوێستەی پەدەکەی بە خیانەت و هاوکاری ناوبرد، دووپاتی کردەوە هەرگیز تێکۆشانی شکۆمەندی گەلی کورد پاشەکشە ناکات، گوتی: "ئەم تێکۆشانە ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەندێک بنەماڵە و سیاسەتی سیستەمی باڵادەست. وەک هەموو کاتێک لەسەر بەرژەوەندیی گەل و بەها بنەڕەتییەکان بەردەوام دەبێت. ئەوانەی هەوڵدەدەن ئەم تێکۆشانە شکۆمەندە تێک بدەن و ئاستەنگ بکەن، لەبەردەم دادگای مێژوو مەحکومن بە شکست".