داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر عەفرین لە بۆنی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا

تاڵان و وێرانکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری بۆنی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

ڕفاندن و کوشتنی هاوڵاتیان، گۆڕینی دیموگرافی و تاڵانکردنی سروشتی عەفرین کە داگیرکراوە، وەک کردەوەیەکی رۆژانە بەردەوامە.

داگیرکەری تورک لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین، گروپێک لە عەفرینیەکانی شاری بۆن، لەبەردەم نوێنەرایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا میتینگێکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان بە پانکارت و وێنە ئاماژەیان بە داگیرکەری عەفرین و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان و پشتگیریکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکدا و شەرمەزاریان کرد.

لە چالاکیەکەدا بە زمانی ئەڵمانی راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

ف.ق