بە دیمەن

دانیشتنی قادر ساکا لە هامبۆرگ بەڕێوەچوو

دانیشتنی وڵاتپارێزی کورد قادر ساکا کە لە زیندانی داماتۆری هامبۆرگ زیندانیکراوە، بەڕێوەچوو.

دانیشتنی دۆزی قادر ساکا دەستی پێ کرد

 دانیشتنی وڵاتپارێزی کورد قادر ساکا لە هامبۆرگ دەستی پێ کرد، کە مانگەکانی پێشوو بە تۆمەتی پێشێلکردنی ماددەی ١٢٩ ی دەستووری ئەڵمانیا لە برێمەن گیرا و ڕەوانەی زیندانی داماتۆر لە هامبۆرگ کرا.

دانیشتنەکە لە دادگای سزای قورسی هامبۆرگ بەڕێوەچوو، بنەماڵەی ساکا و کوردستانیان بەشداری دانیشتنەکە بوون.

لە وەڵامی پرسیاری "شوێنی لەدایکبوونت کوێیە؟"، قادر ساکا گوتی "کوردستان" و بە زمانی کوردی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

پارێزەری ساکا، گارێلا هینجکە ڕایگەیاند موەکیلەکەی لە چوارچێوەی یاساکانی سزادانی ئەڵمانیا بەشداری هیچ تاوانێکی نەکردووە، ئاماژەی بەوە کرد کە پەکەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک "تیرۆریست" ناناسرێت.

دانیشتنەکەی قادر ساکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەردەوام دەبێت.