دایکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم پەرلەمانن
دایکان لە ئێشکگری دادپەروەریدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە. تیشکیان خستەسەر ڕێپێوانی مەزنی ئازادی.
دایکان لە ئێشکگری دادپەروەریدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە. تیشکیان خستەسەر ڕێپێوانی مەزنی ئازادی.
خزمی زیندانیان و دایکانی ئاشتی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستیان بە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری کرد، لەبەردەم بینای پەرلەمان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
سەرەتا وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد داواکانیان وەک دۆسیەیەک پێشکەشی وەزیری داد کردووە، هیواخوازین گوێمان لێ بگیرێت، باسی لەوە کرد ٥٤ ڕۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە، گوتی: "بە کۆتایی هاتنی سیستەمی ئیمراڵی ماف و یاسا و دادپەروەری دێتەدی".
تورکئۆغلو ئاماژەی بە داواکاری دایکان کرد و گوتی: "پێویستە دەست لە سیاسەتی شەڕ هەڵبگیرێت، لەپێناو ئاشتیدا گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت و داوای زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن قبووڵ بکرێت".
دایکی ئاشتی حەمدیە کریجی گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت، ژیانێکی دیموکراتیک پێک دێت، بۆیە بانگەواز دەکەین بۆ مەزنکردنی تێکۆشان، لە نزیکەی ١٠٠ زیندان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیری و چارەسەری پرسی کورد، مانگرتن لە خواردن هەیە. چالاکییەکە گەیشتۆتە ٦٥ ڕۆژ. پێویستە هەنگاوی یاسایی بنرێت بۆ لابردنی گۆشەگیری.
ئاماژەی بەوە کرد بۆ پشتگیری مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە کوردستان و تورکیا ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدەن، داخوازی ئێمە و زیندانیان ئازادی و دادپەروەریە، پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد ببن، داوا لە وەزارەتی داد و بەرپرسان دەکەین بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش هەنگاو بنێن.
لەکۆتایدا گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان و ئازادبوونی، بانگەواز لە ژنان و ڕای گشتی و جڤاکی نێونەتەوەیی دەکەین. پێویستە وەزارەتی داد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".