دەبەپە: بۆ رۆناککردنەوەی رۆژە تاریکەکان بێوەستان کار بکەین

دەبەپە دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران و رۆژنامەنوسانی لە باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرد و وتی، " بەرەی فاشیست، دەوڵەت لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانیدا بەکار دەهێنێت. بە دەستگیرکردن وەها دەزانێت کورد دەچەوسێنێتەوە. بەڵام هەوڵەکانیان بەتاڵە."

ناوەندی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی  (دەبەپە) لەبارەی ئۆپراسیۆنی حکومەتی تورک لەدژی ئەندام و بەڕیوەبەرانیان و رۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێردندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" ئەو کەسانەی وەک پارێزگار، سەربازی و لە پۆستی دیکەدان، کە لە دەزگاکانی دەوڵەتدان، لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ سەر گەلی کورد هەرەشەیەکی گەورەن. بەرەی فاشیست کە دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکار دەهێنێت، وەها دەزانێت کە بە فشار و دەستگیرکردن گەلی کورد دەچەوسێنێت. بەڵام مێژوومان بە بەرخۆدان و تێکۆشان نوسراوەتەوە. دەیانەوێت ئەو شتانەی کە لە ساڵەکانی نەوەتەکان نەیانتوانی ئەنجامی بدەن، ئێستا دووبارەی بکەنەوە. بەڵام هەوڵێکی بەتاڵە. ناتوانن سەربکەون! گەلی کورد رێگە بەوە نادات. لە خولی دووەمەدا لەدژی بەرەی فاشیست دەوەستێتەوە و بۆ ئەوەی رۆژە تاریکەکان بۆ رۆژی رۆناک بگۆڕێت، بێوەستان تێدەکۆشێت."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە بە زوترین کات پێویستە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

ف.ق