ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر به بۆنه‌ی ١٥ی ته‌باخه‌وه چالاكی ئه‌نجامدا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر به بۆنه‌ی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له شاره‌كانی توركیا چالاكیان ئه‌نجامدا.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر به بۆنه‌ی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له شاره‌كانی توركیا چالاكیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوی ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر هاتووه:
"له دژی ئه‌و دوژمنانه‌ی كه چه‌رخی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵده‌سوڕێنن، چالاكی بێ پسانه‌وه‌مان به‌رده‌وامن. به‌و چالاكیانهمان كه له ساڵیادی جه‌ژنی ژیانهوهماندا ئه‌نجاممان دان سڵاومان له به‌رخودانی گه‌ریلا كرد، بانگه‌وازمان بۆ گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ئه‌وه‌یه كه بڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشان، كوردستان له به‌رامبه‌ر فاشیسته‌كان بپارێزن و به‌رخودانی گه‌ریلا له چیا گه‌وره بكه‌ن.
له ١٢ی ئابدا له ئارناڤوتكۆی ئیسته‌نبوڵیش یه‌كینه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌كی سوك له بنكه‌یه‌كی پۆلیسیاندا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا روونبووه‌وه كه ٢ پۆلیس به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها زیان به ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتووه. یه‌كینه‌كانمان دوای چالاكییه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و رێكخراو گۆڕه‌پانه‌كه‌یان جێهێشت.
له ١٣ی ئابدا له ناوچه‌ی ده‌میرتاشی مێرسین دوكانێكی ورده‌فرۆشی ئاكهپهییهك و ٣ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های فاشیستێك سوتێنران.
له ١٤ی ئابدا له ناوچه‌ی عارفیهی ساكاریا یه‌كینه‌كانمان له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلی دوو فاشیست ته‌قه‌مه‌نیان ته‌قانده‌وه كه پێشتر له‌و شوێنه دایان‌نابوو. له ئه‌نجامدا زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت و فاشیسته‌كان هه‌وڵیاندا له ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌ڵبێن. له‌و كاته‌شدا به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له ئۆتۆمبێله‌كان درا. له ئه‌نجامدا دوو فاشیستهكه به سه‌ختی برینداربوون. دوای چالاكییه‌كه یه‌كینه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی بێوه‌ی و پارێزراو له گۆڕه‌پانه‌كه كشانه‌وه".
هـ . ب