دەم پارتی: بە ڕوحێتی بەرخۆدانی ١٥-١٦ـی حوزەیرانەوە تێکۆشانمان لە دژی چەوساندنەوە مەزن دەکەین!

کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی بانگەوازی بۆ بەفروانکردنی تێکۆشان لەدژی فاشیزم کرد و گوتی: "لەمڕۆی تورکیادا ڕوحی ١٥-١٦ـی حوزەیران ڕێگەی کرێکاران ڕووناک دەکاتەوە. بەو ڕووحێتەوە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین دژ بە فاشیزم، میتینگەری و فشارەکان."

پەیوەست بە ساڵوەگەڕی بەرخۆدانەکانی ١٥-١٦ـی حوزەیرانی ١٩٧٠ـی کرێکارانی تورکیا کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەرخۆدانی مەزنی کرێکاران لە ١٥-١٦ـی حوزەیراندا، بووە یەکێک لە دەرگا مێژووییەکانی کرێکاران لە تورکیادا و تێکۆشانێک کە بۆ مافە دیموکراتیک، ماف و ئازادی سەندیکاکان دەستی  پێکردووە."

دەم پارتی لە بەردەوامییدا ئاماژەکراوە بەوەی ٥٥ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی ١٥-١٦ـی حوزەیرانی کرێکارانی تورکیادا تێپەڕ دەبێت و بە ئێستاشەوە مافە بنەڕەتییەکانی کرێکاران پێشل دەکرێت و گوتی: "لە دژی سیستەمێک کە دەنگی کرێکاران بێدەنگ دەکات، مانگرتن قەدەغە دەکات و سەندیکاکان بێ کاریگەر دەکات، پێکەوە بەرگری لە یەکسانی، دادپەروەری، ئاشتی و ئازادی دەکەین."

کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی جەختی لەم خواستانە کردووەتەوە:

*پێویستە ڕێگرییەکان لەپێش ڕێکخستنبوونی سەندیکایی و مافی مانگرتن لاببرێت و هەڵپەساردنی مانگرتن و فشار کۆتای پێبهێندرێت.

*کەمترین مووچە لە ئاستی ژیانی مرۆڤانەدا بێت، بەلایەنی کەمەوە نیوەی هێڵی هەژاری بێت، و هەر ٣ مانگ جارێک بەگوێرەی هەڵاوسان ڕێکبخرێت.

*پێویستە بە ڕەخساندنی بارودۆخی سەلامەتی و تەندرووستی کرێکاران ڕیگری لە مردنی کرێکاران و  ئەنجامدانی کاری مەترسی بگیرێت.

*پێویستە هەڵاواردنی بەربڵاوی ژنان و گەنجان و کرێکارانی کۆچبەر نەهێڵرێت؛ دەبێت مافی مووچەی یەکسان و کارکردنی سەلامەت بۆ هەمووان دانپێدانرێت.

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی بانگەوازی بۆ تێکۆشان لە دژی فاشیزم و چەوساندنەوە کردووە و دەڵێت: " ڕۆحی ١٥-١٦ی حوزەیران تا ئەمڕۆش ڕێگا بۆ کرێکاران لە تورکیا ڕووناک دەکاتەوە. ئێمە وەک کرێکاران و ژن و لاوانی ئەم وڵاتە دەسەڵاتی ئەوەمان هەیە کە لە ڕێگەی خەباتێکی هاوبەشەوە پێکەوە ئەم سیستەمە بگۆڕین."