دەم پارتی بەرنامەی خۆی 'بۆ ڕەنج و دادپەرەوەری' دادەڕێژێت

ئەنجومەنی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خۆی ئاشکراکرد کە لە ٢١ی تەمووز لە ئەنقەرە ئەنجامی دابوو. دەم پارتی ڕایگەیاند بەرنامەی تێکۆشان بۆ ڕەنج و دادپەروەری دادەڕێژن.

ئەنجومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ٢١ تەمووزدا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و لە سەرەتادا ئاماژە بە شکستەکانی هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو هاوپەیمانێتییە لە پێناو دەربازبوون لە شکستەکانی هەموو جۆرە سیاسەتێکی گرتووەتەبەر.

لە بەردەوامی ئەنجامنامەکەدا باس لەوە دەکات لە ئێستای جیهاندا حکومەت و دەسەڵاتە فاشیستەکان بە هەوڵە پاوانخوازییەکانیان لە بڵاوبوونەوەدان و لە بەرامبەردا گەلانی جیهانش لە نێو لێگەڕین و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدان.

هەر لە درێژەی ئەنجام نامەکەدا ڕاوەستە لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی تورکیا دەکات و ئاماژە بەوەدەکات دەسەڵاتداری بەهۆیی سیاسەتە شکستخواردووەکانییەوە کە لە دەرەوەوە بە قوەستنەوەی دۆخی جیهان و ناوچەکە لە جەنگ و داگیرکارییدایە، ئەمەش گەلانی تورکیایی لە ناوخۆدا برسی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەنجام نامەکەدا باسی لە گۆشەگیری ئیمراڵی دەکات و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت: "ئاشکرایە سیاسەتەکانی شەڕ هەموو کێشەکانی ئابووری و کۆمەڵگە قوڵتر دەکاتەوە. گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ بلۆکی دەسەڵاتداری گۆڕاوە بۆ مەسەلەی مان و نەمان. لە گرتووەخانەکاندا دۆخی زیندانیان لەوپەڕی خراپیدایە و زیندانی نەخۆش گۆشەگیردەکرێت. بۆیە پێویستە چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسەکانی کورد و هەوڵدانەکانی دیموکراتیککردنی تورکیا و سیاسەتی گۆشگیریکردن پێکەوە هەڵسەنگێندرێت. دەسەڵات بە سیاسەتەکانی شەڕ و گۆشەگیری ناچارەسەری پرسەکانی کورد قوڵتر دەکاتەوە. بۆیە قەیرانەکان قوڵتربوونەتەوە و گەل لە ناو هەژارییدایە. پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتە تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین و دەرفەتی ئاشتی بئافرێنین."

لە بەشێکی تردا باس لەوەدەکات تێکۆشان کۆمەڵایەتی لەدژی سەرکوتکردنی مافەکانی ژنان، لە دژی قڕکردنی گیانلەبەران...هتد هەڵگری ئەو نەرمەوزەیە کە بلۆکی دەسەڵاتداری وەرەس دەکات.

لە کۆتاییدا باس لەوەدەکات کە چارەسەری هەموو ئەمانە پێویستی بە مەزنکردنی هێڵی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا و کوردستانە و ئەرکی هەموو کەسێکە لەم ڕووەوە تێبکۆشێت.