دەم پارتی لە جهانبەیلی سەفەربەری ڕاگەیاند
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە ناوچەی جهانبەیلی شاری کۆنیا ڕایگەیاند، "لە ئەمڕۆ بەدواوە لە جهانبەیلی سەفەربەری ڕادەگەیەنین".
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە ناوچەی جهانبەیلی شاری کۆنیا ڕایگەیاند، "لە ئەمڕۆ بەدواوە لە جهانبەیلی سەفەربەری ڕادەگەیەنین".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی گشتی کە لە ناوچەی جهانبەیلی بەڕێوەچوو، لێدوانی گرنگی دا.
باقرخان لە دەروازەی شارۆچکەکەوە لەلایەن کاروانێکی ئۆتۆمبێلەوە پێشوازی لێکرا، چوونە ناو سەنتەری شارەوە و لەوێ وتاری بۆ خەڵک پێشکەش کرد.
باقرخان لە میانەی وتارەکەیدا وتی: "کوردانی دانیشتووی ئانادۆڵی ناوەڕاست بەهایان پێنادرێت، چونکە لەم ناوچەیەدا دەژین و جهانبەیلی شارێکی کوردانە بەڵام زمان و کولتوری کورد لە ناوچەکە پشتگوێ خراوە و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردن ڕێگای چارەسەری ئەو کێشانەیە.
باقرخان هەروەها ڕوونیکردەوە کە جهانبەیلی وەک ناوچەکانی دیکە ڕووبەڕووی جیاکارییەوە دەبێتەوە، جهانبەیلی لەسەر بەپیتترین زەوی تورکیایە، بەڵام دەیانەوێت کوردان ناوچەکە بەجێبهێڵن.
باقرخان سەرنجی بۆ هەڵوێستی ئاکەپە لە دژی کورد ڕاکێشا و ڕەخنەی لە سیاسەتە جیاکارییەکانی دەوڵەت لە دژی کورد گرت. هەروەها سەرنجی بۆ گرنگی هەڵبژاردن ڕاکێشا و داوای لە خەڵکی جهانبەیلی کرد سەفەربەری ڕاگەیاندراوە و داوای لە هەموو لایەک کرد بە بەرپرسیاریەتەوە بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
باقرخان داوای لە ڕای گشتی کرد پشتیوانی دەم پارتی بکەن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە هەڵبژاردنەکاندا ئەرکی خۆمان بەڕێوە ببەین و بیری هێنایەوە کە ئەگەر جهانبەیلی سەربکەوێت، دادپەروەری، یاسا، یەکسانی و دیموکراسی نوێنەرایەتی دەکرێت وتی بەمەبەستی سەرکەوتن لە جهانبەیلی، سەفەربەریان ڕاگەیاندووە.
لە کۆتاییدا باقرخان بەبؤنەی پێشوازی بە جۆش و خرۆشی گەلەوە سوپاسی هاووڵاتیانی جهانبەیلی کرد و ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و ئەگەر جهانبەیلی سەربکەوێت دادپەروەری و یاسا و یەکسانی و دیموکراسی سەردەکەوێت.