دەم پارتی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشی پەدەکە
دەم پارتی دژی هێرشەکەی پەدەکە بۆ سەر نوێنەرەکانی لە هەولێر ناڕەزایەتی نیشاندا، گوتی: "هیچ پاساوێکی یاسایی و سیاسی و ئەخلاقی نییە بۆ دەرکردنی زۆرەملێی نوێنەرەکانمان لە هەولێر".
دەم پارتی دژی هێرشەکەی پەدەکە بۆ سەر نوێنەرەکانی لە هەولێر ناڕەزایەتی نیشاندا، گوتی: "هیچ پاساوێکی یاسایی و سیاسی و ئەخلاقی نییە بۆ دەرکردنی زۆرەملێی نوێنەرەکانمان لە هەولێر".
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی دەربارەی هێرشی پەدەکە بۆ سەر نوێنەرانی دەم پارتی لە هەولێر ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "بەرپرسانی پەدەکە بەزۆرەملێ نوێنەرانی ئێمەیان لە هەولێر بەشێوەیەکی نایاسایی ناردووە بۆ سلێمانی. ئێمە ئەم شتە بە پاشەکشەیەک دەبینین، لە چوارچێوەی پاشەڕۆژی پەیوەندییە کوردستانیەکان و ڕێسا دیموکراتیکەکاندا، بە خەمگینییەوە دەڕوانینە ئەم نزیکایەتییە خراپە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکەین. ئەم هەوڵە کارەساتبارە واتای تێکدانی هەوڵەکانی یەکێتی نەتەوەییە کە چاوەڕوانییەکی ڕەوای دەیان ملیۆن کوردە".
"ئەمە یاسایی و سیاسیی و ئەخلاقی نییە"
دەم پارتی دەڵێت: "دەمانەوێت ئەوە بەبیربهێنینەوە، سەرەڕای هەموو ڕەخنەیەک و فشار و هەڕەشەی دەوڵەتان، پارتەکەمان بە پێشەنگایەتی هەدەپە پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کرد. بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی ملیۆنان کورد، بە قووڵکردنەوەی سنوورەکانی نێوان گەلی کورد نابێت".
دەم پارتی جەخت دەکاتەوە دەبێت بزووتنەوە سیاسییەکان کوردییەکان ڕێز لە پەیوەندییەکانی نێوانیان بگرن و پەناببرێتە بەر دیالۆگی ڕاستەوخۆ، ئامانجی کردنەوەی ئۆفیسەکەشمان لە هەولێر بۆ ئەمەیە، دەڵێت: "بەڵام بەداخەوە دوورخستنەوەی نوێنەرەکانمان لە هەولێر، هێرشێکە دژی پاشەڕۆژی پەیوەندییەکانی یەکێتی نێوان گەلی کورد".
بانگەواز لە پەدەکە دەکات دەست لەم هەڵوێستە نادیموکراتیکانە هەڵبگرێت، دەڵێت: " هیچ پاساوێکی یاسایی و سیاسی و ئەخلاقی نییە بۆ دەرکردنی زۆرەملێی نوێنەرەکانمان لە هەولێر. هەروەها لەلایەن ئیدارەی هەرێمی باشووری کوردستان و پەدەکەوە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە".
ئەوەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت وەها ڕیزکراون:
"پێویستە ڕێگرییەکانی بەردەم نوێنەرانی دەم پارتی و هەدەپە لە هەولێر کۆتاییان بێت.
پێویستە سەلامەتی نوێنەرە فەرمییەکانمان مسۆگەر بکرێت.
پەیوەست بە ڕێز و بناغەکانی یەکسانی لەبەردەم ڕای گشتی بە ئاشکرا داوا لە ئیدارەی هەرێمی باشووری کوردستان و پەدەکە دەکەین ڕێگە لە دیالۆگ نەگرن".