دەم پارتی: پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەرکی هەموومانە

دەم پارتی سڵاوی ئاراستەی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: "بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا تاوانە. پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەرکی هەموومانە."

بەیاننامەی دەم پارتی لە سەر ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا

کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی، بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ڕۆژئاوا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

دەم پارتی رایگەیاند: "شۆڕشی ڕۆژئاوا؛ شۆڕشێکە کە ژنان پێشەنگایەتیان کردووە؛ کورد، عەرەب، تورکمان، موسڵمان، مەسیحی، عەلەوی و ئێزدی پێکەوە بۆ دواڕۆژی خۆیان بەرخۆدانیان کرد، بەدیلی قورسیاندا و بۆ دواڕۆژی خۆیان بڕیاریاندا.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج بۆ هێرشەکانی سەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشراوە و وەها ئاماژە کراوە:

"ئەگەر بەدوای دیالۆگ و دانوستاندا دەگەڕێن، لە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستپێبکەن، کە مۆدێلی ژیانێکی مافدار، ڕەوا و دیمۆکراتیکی خوڵقاندووە. هێرش بۆ سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا تاوانە. ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان ڕوویداوە و پێشکەش بە هەموو جیهان کراوە. پاراستنی ئەم شۆڕشە لە ئەستۆی هەموومانە. سەرەتا گەلەکەمان، هەموو کۆمەڵگا هەستیارەکان لەمەودوا خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن، لە گەڵی بژین و گەورەی بکەنەوە و درێژە بە تێکۆشان بدەن."