لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ تاوتوێکردنی ڕۆژەڤەکان و دیاریکردنی نەخشەڕێی پارتەکە لە وان کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان ئەنجامدرا، پێشهاتەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و هێرشەکان بۆ سەر بەڕێوەبەران و ئەندامی دەم پارتی تاوتوێ کرا.
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاوکرایەوە.
تێیدا ئاماژە بەوە کراوە دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتی ناوین حیساب بۆ زمان و ناسنامە و چاندی گەلان ناکەن و لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان گەلان بەرەو کارەسات دەبەن، دەیانەوێت نەژادپەرستی و فاشیزم لە هەرێمەکە بڵاوبکەنەوە.
جەختکرایەوە، هێرش و کوشتنەکان بەتایبەت دوایین بەئامانجگرتنی سیاسی لە ئێران مەترسی شەڕ لە هەرێمەکە زیاتر دەکات، هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیلی فەڵەستین و لوبنان ڕابگرێت.
دژی شەڕ، پارێزگاری لە ژیان بکەن
ئاماژە کراوە بە هەوڵی داگیرکەری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر باشووری کوردستان و بەئامانجگرتنی سیاسی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها هێرشی نەژادپەرستی ڕێکخراو دژی مافی سیاسی دیموکراتیک و هەبوون و چاند و زمانی کورد زیاتر بووە، هەروەها سیاسەتی سێدارەی ڕژێمی ئێران دژی ئۆپۆزیسیۆن و چالاکوانان، دەخوازرێت هەبوون و سیاسەتی گەلێک لەناوببرێت، هەروەها دەڵێت: "ببنە دەنگی گەلانی بندەست، تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست مەزن بکەن، ئەم هەنگاوانە سیاسەتی شەڕ و هێرش تێکدەشکێنێت".
مافی سیاسەتی دیموکراتیک دەپارێزین
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر هێرشە ستەمکارییەکان بۆ سەر زمان و هەڵپەڕکێ و گۆرانی، بۆ سەر چاند و ناسنامەی کوردان، هەروەها ئەشکەنجەدان و گرتنی گەنجانی کورد، دەڵێت: "کاری لەم جۆرە دژی شکۆی مرۆڤایەتییە، ئەم هێرشانە لەنێو جڤاکی دیموکراتیکدا جێگەیان نابێتەوە و قبووڵ ناکرێن. هەرگیز بەرامبەر ئەم هێرشە نەژادپەرستی و دوژمنایەتیەی کوردان بێدەنگ نابین، مافی سیاسەتی دیموکراتیکی خۆمان دەپارێزین و لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکەین".
هەروەها لەکۆتاییدا ئەم بانگەوازانە لە ڕای گشتی دیموکراتیک و هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی کراوە:
"- وەرن پێکەوە گەمەی قێزەون و نەژادپەرستی دژی گەلانی تورکیا و بەتایبەت دژی گەلی کورد پووچەڵ بکەینەوە، لەدەوری تێکۆشانی هاوبەش کۆببینەوە و پشتیوانی خۆمان مەزن بکەین.
- لە دژی ئەو تێگەیشتنەی کە هەبوونی دادگای دەستووری دەکاتە ئامانج، وەک جان ئاتالای بڕیارەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، بەشێوەی نایاسایی و بە میزاجی تایبەت میدیا دیجیتاڵەکان ئاستەنگ دەکات، ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و دەستوور پێشێل دەکات، بە کودەتای سیاسی و یاسایی درێژە بە دەسەڵاتی خۆی دەدات، هەڵوێست و تێکۆشانی دیموکراتیکی هاوبەش پێش بخەین".